كۆسرەت رەسوڵ عەلی پێشوازیكرد لە كوڕانی شێخ رەئوفی هەنجیرە
لەسەردانێكیاندا بۆ لای كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی ی.ن.ك، كوڕانی شێخ رەئوفی هەنجیرە سوپاسی بەرێزیان كرد لەبەرامبەر بەشداریكردنی لە پرسەی برای كۆچكردوویان.
مەلا بەختیار: ی.ن.ك ماڵی گەورەی ئازادیخوازانە
پاش ئەوەی ژمارەیەك رۆژنامەنووس بۆ ناڕەزایی دەربڕین بریاریاندا بچنە بەردەم مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك لە شاری سلێمانی لەروونكردنەوەیەكدا سكرتێری رۆژنامەوانی مەلا بەختیار رایدەگەیەنێت: لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پێشوازی لەرۆژنامەنووسان دەكات.
مەلا بەختیار لەگەڵ وەفدێكی رێكخراوی ئازادی لاوان كۆبۆوە
مەلابەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك لە سلێمانی, پێشوازی لەسكرتاریەت و ئەندامانی كۆمیتەی تەنفیزی ڕێكخراوی ئازادی لاوان كرد.
مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی ی.ن.ك رێوڕەسمێكی بۆ 200 منداڵ رێكخست
لە هەوڵێكدا بۆ راهێنانی منداڵان لەسەر خۆشەویستی ژینگەو پاراستنی، بە ئامادەبوونی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەرپرسی مەڵبەندی یەكی رێكخستنی سلێمانی ی.ن.ك،
د. ئەرسەلان بایز پێشوازیكرد لە وەفدێكی ی.ن.ك و كونسوڵی ئەمریكا لەهەولێر
د.ئەرسەلان بایز سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان چاویكەوت بە ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی رێكخستن و لێپرسراو و كارگێرانی مەڵبەندی سۆرانی ی.ن.ك، لەدیدارێكدا وەفدی مەكتەبی رێكخستن و مەڵبەندی رێكخستنی سۆران پیرۆزباییان لە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كرد
یاسای ماف و ئیمتیازاتی زیندانە سیاسییەكان خرایە بواری جێبەجێكردنەوە
وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم و كۆمكاری زیندانیانی سیاسی خزمەتێكی دیكەی زیندانیانی سیاسییان كرد. یاسای ماف و ئیمتیازاتی تایبەت بە زیندانیانی سیاسی خرایە بواری جێبەجێكردنەوە كە خۆی لە ئیمتیازاتی نیشتەجێبوون و خوێندن و پێدانی مینحە بۆ زیندانیانی سیاسی دەبینێتەوە.
كەناڵی پەرلەمانی كوردستان كاراتر دەكرێت
بەمەبەستی پێشخستنو دانانی بەرنامەو نەخشەیەكی تازە بۆ كەناڵی ئاسمانیی پەرلەمانی كوردستانو لەهۆڵی پەناگیری لەپەرلەمانی كوردستان، بەبەشداری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی پەرلەمان گفتوگۆیەكی كراوەی
نێرگەلە و جگەرە لەشوێنە گشتییەكان قەدەغە دەكرێن
بەمەبەستی كەمكردنەوە بنبڕكردنی دیاردەی كێشانی جگەرەو نێرگەلە لەشوێنە گشتییەكان، وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەرێگەی دەركردنی رێنماییەی تایبەتەوە، داوا لەسەرجەم خاوەن هۆتێل و مۆڵ و چێشتخانەو گازینۆ و یانەكان دەكات پابەندی رێنماییەكان بن و لەكاتی سەرپێچیكردنیشدا سزای یاسایی دەدرێن.
جەلال كەریم: هێزە بڵاوەپێكراوەكانی شارەكان پاشەكشەیان پێكراوە
جەلال كەریم بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: هێزە بڵاوەپێكراوەكانی شارەكان پاشەكشەیان پێكراوە و گەڕێندراونەتەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان.