یه‌کشه‌ممه, 07 فیبرایه‌ر 2010 13:31
به‌ها ئه‌عره‌جی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی عیراق له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: لیژنه‌كه‌یان داوایه‌كی پێشكه‌شی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری كردووه تا ڕێوشوێنه‌كانی ڕیشه‌كێشكردنی به‌عس تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆمار بگرێته‌وه سه‌باره‌ت به‌لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه له ئه‌مریكا دابووی
سه‌باره‌ت به‌دورخستنه‌وه‌ی چه‌ند كاندیدێك له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و پشتگیریكردن له‌به‌عسیه‌كان، ئه‌عره‌جی ئاشكراشیكرد ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و داواكارییه. له‌به‌رامبه‌ردا عه‌بدول لاله كازم وته‌بێژی ڕاگه‌یاندنی نوسینگه‌ی تاریق هاشمی ئه‌و داواكارییه‌ی به‌بێ بنه‌ماو ناڕه‌وا ناوبرد‌و سه‌رجه‌م ئه‌و لێدوانانه‌شی ڕه‌تكرده‌وه كه‌باس لهوهدهكهن هاشمی پشتیوانی له‌و به‌عسیانه كردبێ كه‌ده‌ستیان به‌خوێنی هاوڵاتیانی بێتاوانی عیراق سووره.










